جيهان

پەیکەری مارکوس ئۆریلیۆس کە بە قاچاغ براوەتە دەرەوەی وڵات ڕادەستی تورکیا کرایەوە

جێگری وەزیری کلتوور و گەشتوگوزاری تورکیا: "ئەم پەیکەرە پێش ئەوەی بهێندرێتە بۆ تورکیا لە چوارچێوەی پێشانگایەکی تایبەتدا لە مۆزەخانەی هونەری کلیڤلاند بۆ ماوەی سێ مانگ نمایش دەکرێت. لە مانگی تەمووزیشدا جارێکی دیکە لە وڵاتەکەماندا دەخرێتەڕوو".

Mehmet Tosun  | 17.04.2025 - نوێکردنەوە : 18.04.2025
پەیکەری مارکوس ئۆریلیۆس کە بە قاچاغ براوەتە دەرەوەی وڵات ڕادەستی تورکیا کرایەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

پەیکەری لە برۆنز دروستکراوی ئیمپراتۆری ڕۆما، مارکوس ئاورێلیۆس کە لە ساڵانی ١٩٦٠دا بە ڕێگای قاچاغ براوەتە دەرەوەی وڵات، لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا لە مۆزەخانەی هونەری کلیڤلاند لە ئەمریکا، ڕادەستی تورکیا کرایەوە.

جێگری وەزیری کلتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، گۆکهان یازگی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوە کرد کە پەیکەری مارکوس ئۆریلیۆس دەگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆی.

یازگی ڕایگەیاند: "ئەو پەیکەرە ناوازە لە برۆنز دروستکراوی مارکۆس ئۆریلیۆسی ئیمپراتۆری ڕۆمانی وەک فەیلەسوفێک نیشان دەدات، کە لە ساڵانی ١٩٦٠دا بە ڕێگای نایاسایی لە شاری دێرینی بۆوبۆنەوە بە قاچاخ براوەتە دەرەوەی وڵات، لە ڕێوڕێسمێکدا لە مۆزەخانەی هونەری کلیڤلاند بە فەرمی ڕادەستی تورکیا کرایەوە. پاش نزیکەی ٦٥ ساڵ هەوڵی زانستی و یاسایی و دیپلۆماسی، دواجار پەیکەری مارکوس ئۆریلیۆس دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی لە ئەنادۆڵو. ئەم پەیکەرە پێش ئەوەی بهێندرێتە بۆ تورکیا لە چوارچێوەی پێشانگایەکی تایبەتدا لە مۆزەخانەی هونەری کلیڤلاند لە ئەمریکا بۆ ماوەی سێ مانگ نمایش دەکرێت. لە مانگی تەمووزیشدا جارێکی دیکە لە وڵاتەکەماندا دەخرێتەڕوو".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın