دیداری وەزیرانی دەرەوی تورکیا و جەزائیر
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە پەراوێزی سێیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی پلاندانانی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات لە جەزائیر چاوی بە ھاوتا جەزائیرییەکەی، ئەحمەد عەتاف کەوت.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان کە ئێستا بەسەردانێکی فەرمی لە جەزائیرە چاوی بە ھاوتا جەزائیرییەکەی، ئەحمەد عەتاف کەوت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دیدارەکەی ھاکان فیدان و ئەحمەد عەتاف لە پەراوێزی سێیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی پلاندانانی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات لە جەزائیر، ئەنجامدراوە.
دوێنێ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە جەزائیر کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
ھاکان فیدان لە میانی سەردانەکەی بۆ جەزائیر، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و ژمارەیەک دۆسیەی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.