جيهان, ئابووری

کۆبوونەوەی وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا بڵاویکردەوە کۆبوونەوەکە لە کەشوهەوایەکی بنیاتنەردا بەڕێوەچووە.

Deniz Çiçek Palabıyık  | 24.04.2025 - نوێکردنەوە : 24.04.2025
کۆبوونەوەی وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، مەهمەت شیمشەک لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، سکۆت بێسێنت کۆبووەوە.

لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە ئەمریکا کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی بەهاری G20، سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی و بانکی جیهانی سەردانی کردووە، لە واشنتۆن لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بێسێنت کۆبووەوە.

وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کۆبوونەوەکە کە سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا، فاتیح کاراهان بەشداری کردووە، لە کەشوهەوایەکی بنیاتنەردا بەڕێوەچووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بە پابەندبوون بەو ئیرادە سیاسییە هاوبەشەی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خستوویانەتەڕوو، بەشێوەیەکی فرەڕەهەندی لەسەر دەرفەتەکانی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا ڕاوەستاون.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەم چوارچێوەیەدا لایەنی ئێمە باسی لە دەرفەتەکانی هاریکاری کرد لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیی، گواستنەوە و وزە، گرنگی هەڵگرتنی سنووردارییەکانی ئێستا سەر دەستەبەرکردنی هاریکاری لە بواری پیشەسازی بەرگرییدا و، زانیاری دەربارەی بەرنامەی سەقامگیری ئابووریی کە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، پێشکەشکرا. تاوتوێی ئەو هەنگاوانە کرا کە تورکیا و ئەمریکا دەتوانن بیگرنەبەر بۆ بنیاتنانی ئاشتیی و سەقامگیریی هەرێمیی. لەو چوارچێوەیەشدا لایەنی ئێمە ئاماژەی بە پێویستی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای کرد، باسی لەو هاوکارییانە کرد کە تورکیا دەتوانێت دەستەبەری بکات بۆ فەراهەمکردنی ئاگربەست لە ئۆکراینا و گەیشتن بە ئاشتیی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın