
Arbil
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دووپات کردەوە و ڕاشیگەیاند کە پاڵپشتی لە دووبارە بیناتنانەوەی سیاسەتێکی گشتیر و سەقامگیریی لە سووریا دەکەن.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت کە ئێستا بەسەردانێکی فەرمی لە بەغدایە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆبووەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، دوای کۆبوونەوەکە فوئاد حوسێن و ژان نۆئێل بارۆت کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجامداوە.
فوئاد حوسێن لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە فەڕەنسا ڕۆڵێکی گرنگی لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە عێراق و سووریا گیراوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد و گوتی: "لەگەڵ ژان نۆئێل بارۆت باسمان لە پرسەکانی بەرگریی و کڕینی چەک و تەقەمەنی لە فەڕەنسا کرد".
ڕاشیگەیاند کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان کردووە لە بارەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و ڕایگەیاند کە عێراق پاڵپشتی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ناوچەکە لە شەڕ دوور بخرێتەوە.
فوئاد حوسێن ڕاشیگەیاند کە عێراق پاڵپشتی لە دووبارە بیناتنانەوەی سیاسەتێکی گشتیر و سەقامگیریی لە سووریا دەکات.
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ عێراقدا ھەیە و ئاماژەی بەوەشدا کە فەڕەنسا بەردەوام پاڵپشتی لە سەرەوەریی عێراق دەکات.
جەختی لەوەش کردەوە کە عێراقێکی بەھێز، دەبێتە مایەی سەرچاوەیەکی بەھێز بۆ ناوچەکە و گوتی: "عێراق ڕۆڵێکی گرنگ لە سەقامگیریی ناوچەکەدا، دەگێڕێت".
باسی لەوەش کرد کە بەستنی کۆنگرەی بەغدا، بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە زۆر گرنگە و گوتی: "گرنگە عێراق پەلکێشی ھیچ شەڕێک لە ناوچەکەدا نەکرێت".
گوتیشی: "پاڵپشتی لەو ھەلانە دەکەین کە لەلایەن عێراقەوە بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە خراونەتەگەڕ".
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جەختی لەوە کردەوە کە نابێت سووریا ھەڵبوەشێتەوە.
ژان نۆئێل بارۆت سەبارەت بە دۆخی غەززەش، گوتی: "دەبێت چارەسەرێکی سیاسی لە غەززە و ڕێگایەک بە ئامانجی ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە بدۆزرێتەوە، ئیمە پاڵپشتی لە پلانی عەرەبی بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی غەززە دەکەین".
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.