پەیوەندی تەلەفۆنیی سەرەخۆشی سەرکۆمار ئەردۆغان لهگهڵ سەرۆکوەزیرانی لیبیا دبەیبە
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بورھانەددین دوران ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی یەکگرتووی نیشتمانیی لیبیا، عەبدولحەمید دبەیبە ئەنجامداوە.
لە پۆستێکیدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی NSosyal بڵاویکردەوە، دوران ڕایگەیاند: "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆمارمان نیگەرانی و سەرەخۆشی خۆی دەربڕی بەھۆی گیانلەدەستدانی سەرۆک ئەرکانی سوپای لیبیا، جەنەراڵ محەمەد عەلی ئەلحەداد و یاوەرانی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیاندا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
