جيهان

پەیامی ترەمپ بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران: "بەردەوام بن، یارمەتی بەڕێوەیە"

Hakan Çopur  | 13.01.2026 - نوێکردنەوە : 13.01.2026
پەیامی ترەمپ بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران: "بەردەوام بن، یارمەتی بەڕێوەیە"

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، هەموو دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی هەڵوەشاندووەتەوە و بۆ خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەش نووسیوێتی: "نیشتمانپەروەرانی ئێرانی، بەردەوام بن لەسەر ناڕەزایەتییەکانتان، دەست بەسەر دامودەزگاکان دابگرن".

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی سەرنجڕاکێشی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا وێڕای ئاماژەدان بە هەڵوەشاندنەوەی هەرچەشنە دیدارێک لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی، ڕایگەیاندووە، "نیشتمانپەروەرانی ئێرانی، بەردەوام بن لەسەر ناڕەزایەتییەکانتان، دەست بەسەر دامودەزگاکان دابگرن. ناوی بکوژەکان و سەرکەوتکەرەکان تۆمار بکەن، ئەوان باجێکی سەختی کردەوەکانیان دەدەن. هەتا ئەو کاتەی کە کوشتنی خۆپیشاندەران بەردەوام بێت هەموو دیدارەکانم لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی هەڵوەشاندەوە. یارمەتییەکان بەڕێوەن".

دۆناڵد ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا وشەی ئینگلیزی "MIGA"ی بەکار هێناوە کە کورتکراوەی، "جارێکی دیکە ئێران بونیاد دەنێینەوە"یە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın