جيهان

ئەمریکا داوای لە ھاووڵاتییانی كرد بەپەلە ئێران جێبھێڵن

Dilara Karataş, Mohammad Kara Maryam  | 13.01.2026 - نوێکردنەوە : 13.01.2026
ئەمریکا داوای لە ھاووڵاتییانی كرد بەپەلە ئێران جێبھێڵن

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

ئەمریکا داوای لە ھاووڵاتییانی نیشتەجێی ئێران کرد کە بەھۆی خۆپیشاندان و مەترسییە ئەمنییەکانەوە، ئەو وڵاتە بەجێبھێڵن.

"باڵیۆزخانەی مەجازی" ئەمریکا لە تاران ھۆشدارییەکی ئەمنی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانەوە، مەترسی لەسەر دۆخی ئەمنی لە ئێران دروست بووە.

ھەروەھا لە ھۆشدارییە ئەمنییەکەدا، داوا لە ھاووڵاتییانی ئەمریکا لە ئێران کراوە کە بەپەلە پلانێک بۆ جێھێشتنی ئەو وڵاتە دابنێن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە یارمەتی ئیدارەی واشنتۆن بێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، کارۆلین لیڤیت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاندبوو کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بەردەوام ھەوڵیداوە بە ڕێگای دیپلۆماسییەوە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات، بەڵام لە ھەمان کاتدا بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی بەرامبەر بە ئێران، یەکێک دەبێت لە بژاردەکانی ئەمریکا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın