میدیاکانی ئەمریکا: "بژاردەی ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی دژبە ئێران دراوە بە دۆناڵد ترەمپ"
دوو بەرپرس لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ئەگەری ھەیە ھێرشی ئەڵکترۆنی و ئاسمانیی بۆ سەر ئێران، پێکھاتەکانی فەرماندەیی، تۆڕەکانی پەیوەندیکردن و دەزگا میدیاکانی سەربە حکوومەت بکرێنە ئامانج.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە بژاردەی ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی و ئاسمانیی، ھەروەھا ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ئێران، دراوە بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ.
تۆڕی "CBS" لە دوو بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای گواستووەتەوە کە وردەکارییەکان سەبارەت بە ئامرازەکانی سەربازی و نھێنی دراوە بە دۆناڵد ترەمپ کە ئەگەری ھەیە دژبە ئێران بەکار بھێندرێن.
دوو بەرپرسەکەی وەزارەتی ئەمریکا ڕاشیانگەیاندووە کە ھێشتا ھێزی ئاسمانیی و مووشەکی دوورمەودای ئەمریکا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ئەگەری ھەر دەستێوەردانێکی سەربازیی دژ بە ئێران و ئاشکراشیان کردەوە کە ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی و جەنگی دەروونی لە نێو بژاردەکان دان.
باسیان لەوەشکردووە کە ئەگەری ھەیە ھێرشی ئەڵکترۆنی و ئاسمانیی بۆ سەر ئێران، پێکھاتەکانی فەرماندەیی، تۆڕەکانی پەیوەندیکردن و دەزگا میدیاکانی سەربە حکوومەت بکرێنە ئامانج.
