Sarmand Hameed
04 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
رامەڵڵا - AA
هێزێکی سەربازیی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی پارێزگای قودس لە شاری رام باکووری رۆژهەڵاتی شاری قودس.
شاهێدحاڵان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند، هێزێکی سەربازیی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی پارێزگای قودس و هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا و بە لێدان ئەشکەنجەی ژمارەیەک فەرمانبەریان داوە.
سەرچاوەیەکی پزیشکی فەڵەستینی رایگەیاند، سێ برینداریان چارەسەرکردووە کە رووبەڕووی لێدان بوونەتەوە و کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گازی فرمێسکڕێژ.
- حکوومەتی فەڵەستین ئیدانەی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی پارێزگای قودس دەکات.
گوتەبێژ بەناوی حکوومەتی فەڵەستین، یوسف مەحمود لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانییدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، وێڕای ئیدانەکردنی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی پارێزگای قودس، هێرشکردنە سەر فەرمانبەرانی بە ترسناک و پێشێلکردنی رێککەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبردووە.
یوسف مەحمود بەرپرسیارییەتی ئەو کارەی خستووەتە ئەستۆی حکوومەتی ئیسرائیل و هۆشداری داوە لە دووبارەبوونەوەی.
پێشتریش، پارێزگای قودس، عەدنان غەیس بۆ ماوەی دوو رۆژ دەستگیرکرا و لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی رابردوو ئازادکرا، هەروەها پێنجشەممەی رابردوو بەهەمان شێوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەستگیرکرا.
باڵەخانەی پارێزگا، بە بارەگای فەرمی دەسەڵاتدارییەتی فەڵەستین و پارێزگار بە نوێنەری سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس دادەنرێت.