Sayed Khodaberdi Sadat,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
كابول - AA
13 تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر كه له ویلایه‌تی هێرات رۆژئاوای ئه‌فغانستان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو، سووتێنرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ویلایەتی هێرات، ئه‌مینوڵڵا ئهمهرهیل رایگه‌یاند، بڕی 13 تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر كه له میانی هه‌شت مانگدا له هێرات ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، له‌ڕێگه‌ی سووتاندنه‌وه له‌ناوبراوه و 454 كه‌سیش كه قاچاخچێتیی مادده‌ی هۆشبه‌ریان كردووه، ده‌ستگیركراون.
ناوبراو راشیگه‌یاند، قاچاخچییه‌كان هه‌وڵیانداوه مادده هۆشبەرەكان بە شێوەیەکی قاچاخ رەوانەی وڵاتانی دراوسێ بکەن.