Ayşe Sümeyra Aydoğdu,Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2019
قودس - AA
پۆلیسی ئیسرائیل هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی وه‌زیری كاروباری قودس لە دهسهڵاتدارییەتی فه‌ڵه‌ستین، فادی ئه‌لحه‌مدی و ده‌ستگیریكرد.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین WAFA بڵاویکردەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئیسرائیل هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌لحه‌مدی و ده‌ستگیریكردووه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی ئیسرائیل پشكنینیان له ماڵه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر تهلهفۆنهكانیدا گرتووه.
سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه تا ئێستا پۆلیسی ئیسرائیل روونكردنه‌وه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.