Emre Karaca,Rewa Mahmood Hasan
30 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2019
پانمونجۆم - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون-دا لە ناوچەی لە چەک داماڵراوی نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشوور چاویان بەیەک کەوت.

هەردوو سەرکردە لە ناوچەی لە چەک داماڵڕاو تەوقەیان لەگەڵ یەکتر کرد و ترەمپ چووە نێو سنووری کۆریای باکوور و بوویە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە دەچێتە نێو خاکی کۆریای باکوورەوە.
کیم جۆنگ-ئون ئاماژەی بەوەدا کە دۆناڵد ترەمپ بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات ئەو سەردانە کورتەی ئەنجامداوە و رایگەیاند "تێپەڕاندنی هێڵی سنوور لە لایەن ترەمپ-ەوە کردەوەیەکی ئازایانەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو رابردووە ناخۆشە".
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا بووە پێ دەنێتە سنووری خاکی کۆریای باکوورەوە، هاوکات بە گرنگییەوە باسی لە دۆستایەتی خۆی کرد لەگەڵ کیم.