Zeynep Tüfekçi Gülay
06 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
پۆلیسی ئیسرائیل، پەیامنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە، جیڤارا بدێری ئازاد کرد کە لە میانی روماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی پشتیوانیکردن لە فەڵەستینییەکان دەستگیرکرابوو.
لەو بارەیەوە لە هەژماری کەناڵی ئاسمانیی ئەلجەزیرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوەک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە "بەرپرسانی ئیسرائیل پەیامنێرمان جیڤارا بدێری دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی لە میانی راپەڕاندنی ئەرکەکەی لە ناوچەی شێخ جەڕاح، ئازاد کرد".
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ ماوەی ١٥ رۆژ چوونە ناوەوەی ناوچەی شێخ جەڕاح- قودس-یان لە جیڤارا بدێری قەدەغە کردووە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا گوتەی جیڤارا بدێری خراوتەڕوو کە دەڵێت: "دەستگیرکردنم راستەوخۆ کردنەئامانجی سەرجەم رۆژنامەنووسانە. سەربازانی سوپای داگیرکەر مۆڵەتیان نەدامێ بۆ هێنانی ناسنامەکەم. دەستیان کرد بە لێدان، راپێچکردن و کەلەپچەکردنم. سەربازانی سوپای داگیرکەر لە ناوەندی دەستگیرکردنەکە وەک رۆژنامەنووسێک مامەڵەیان لەگەڵ نەکردم، بەڵکو وەک تاوانبارێک مامەڵەیان لەگەڵ کردم".