Mustafa Melih Ahıshalı
06 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٢ پلە لەسەر پێوەری رێختەر پارێزگای ئیلام رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تارانەوە بڵاوکراوەتەوە، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی ساڵح ئاباد سەربە شاری میهران لە پارێزگای ئیلام بووە و کاتژمێر ٠٩:٢٤ بەکاتی ئێران روویداوە.
ئاماژە بەوەیش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی نۆ کیلۆمەتر توێکڵی زەوی روویداوە.
تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە بوونی زیانی گیانیی و ماددی بڵاونەکراوەتەوە.