Emre Gürkan Abay
04 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی واژووكرد كه ده‌سه‌ڵاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر سزایه‌كی هه‌یه كه له لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌وه به‌سه‌ر رووسیادا بسه‌پێنرێت.
به‌پێی ئه‌و پرۆژه یاسایه، حكوومه‌تی مۆسكۆ ده‌توانێت رێوشوێن بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاری سزایانه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه دژ به رووسیا ده‌ریده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌و پرۆژه یاسایه ده‌توانرێت له هه‌ندێک بواردا هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی سنوورداربكرێت یان هه‌ڵپه‌سێردرێت، هه‌روه‌ها هه‌نارده و هاورده‌ی كه‌لوپه‌ل و مادده‌ی خاو، به‌تایبه‌تكردن و به‌شداری ده‌وڵه‌ت له تهندهرهكاندا قه‌ده‌غه بكرێت.