Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
04 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەستیپێکرد.
مەولود چاوشئۆغڵو بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ مایک پۆمپیۆ دوێنێ گەیشتە واشنتۆن و سەر لەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
هەریەک لە چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ لەبەردەم ئەو هۆڵەی کە کۆبوونەوەکەی تیادا ئەنجامدەدرێت، وەستان و لە لایەن رۆژنامەوانانەوە وێنەیان گیرا، بەڵام هیچ لێدوانێکیان نەدا.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی منبج و پرۆسەی رادەستکردنەوەی سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا، تاوتوێ بکرێت.
پێشتر چاوشئۆغڵو باسی لەوەکردبوو ئەگەر بێت و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی ئەرێنی کۆتایی بێت، ئەو رێککەوتنەی سەبارەت بە منبج لە نێوان هەردوولادا دێتە ئاراوە، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمەش دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.