Salih Bilici,Rewa Mahmood Hasan
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2019
مۆسکۆ - AA
سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند، "بڕیارمانداوە لە چوارچێوەی هەماهەنگییە پێگەیشتوو و پێشكەوتووەكانماندا، پەیوەندییەكانمان بەرەوپێش ببەین" و گوتی، "وه‌ك رووسیا و توركیا و گه‌ره‌نتیكارانی قۆناغی ئاستانا هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی له سووریادا".
لە بەشێکی تری قسەکانیدا پوتین ئاماژەی بە سیستەمی S-400 کرد و گوتی،"له رۆژه‌ڤماندا هاریكاریی سه‌ربازیی-ته‌كنیكی و ته‌واوكردنی ره‌وانه‌كردنی سیستمه‌كانی S-400 بۆ توركیا هه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه (له‌گه‌ڵ رووسیادا) بگه‌ینه قه‌باره‌ی ١٠٠ ملیار دۆلار له بازرگانی دووقۆڵیدا. بۆ قۆناغی داهاتوو تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئامانجی نوێ".