Zafer Fatih Beyaz,Hemın Othman Mohammed
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2019
مۆسكۆ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا گیراونه‌ته‌به‌ر و ده‌گیرێنه‌به‌ر به‌تایبه‌تی له سووریا گرنگیی زۆریان هه‌یه و گوتی: "هه‌نگاوێكی دیكه‌ی زۆر گرنگ كه له‌ئێستادا به راوێژكردن به‌یه‌كه‌وه گرتوومانه‌ته‌به‌ر دژبه كرده تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه".
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان گوتارێكی كورتی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد كه له هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاری توركیا-رووسیا كۆبوونه‌وه‌ی ستراتیجی له بواره‌كانی سیاسیی، سه‌ربازیی، بازرگانیی و كولتووری ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕ ده‌كرێت له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كان و كێشه هه‌رێمییه‌كان، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه سێ رێككه‌وتننامه واژووده‌كرێت و به‌و رێككهوتننامانهیش هه‌نگاو به‌ره‌و داهاتوو ده‌نرێت.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌گه‌ڵ رووسیادا قه‌باره‌ی بازرگانیان له‌سه‌دا 15 زیادی كردووه و گوتی: "ئامانجه‌كه‌مان 100 ملیار دۆلاره وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر دیاریمان كرد. به‌شی ده‌ریایی ته‌وژمی تورك په‌یوه‌ست به غازی سروشتی ته‌واوبووه. هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ داندراوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئامانجمان ئه‌وه‌یه له هه‌مان به‌رواردا ته‌واو بكرێت".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌یه‌كه‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان توركیا-رووسیا و دژبه كرده تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه گیراونه‌ته‌به‌ر هه‌نگاوی زۆر گرنگن و گوتی: "هه‌نگاوێكی دیكه‌ی زۆر گرنگ كه له‌ئێستادا به راوێژكردن به‌یه‌كه‌وه گرتوومانه‌ته‌به‌ر دژبه كرده تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه. به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له سووریا گرتمانه‌به‌ر و ده‌یانگرینه‌به‌ر. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاریمان له‌و رووه‌وه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه. ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی وه‌زیره‌كانمان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن گرنگن. به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌یش هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای هاریكاریمان ته‌واو ده‌بێت".
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، فاتیح دۆنمه‌ز و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری به‌رگری، خولوسی ئاكار و وه‌زیری بازرگانی، روخسار په‌كجان و وه‌زیری گه‌یاندن و ژێرخان به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان كرد.