Hasan Esen
16 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2018
هێلسنكی - AA
له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لاوازبووه و لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا چڕبووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له لووتكه‌یه‌كی تایبه‌تدا له هێلسنكی پایته‌ختی فینلاند كۆبوونه‌وه.
لووتكه‌كه كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به میوانداری سه‌ركۆماری فینلاند، ساولی نینیستۆ ده‌ستیپێكرد، به هۆی دواكه‌وتنی تره‌مپ له‌بری كاتژمێر 13:00 كه پێشتر پلانی بۆ دانرابوو كاتژمێر 14:00 ده‌ستیپێكرد.
دوای 25 خولهك له گه‌یشتنی پوتین، تره‌مپ گه‌یشته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه لووتكه‌كه‌ی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ردوو سه‌رۆك دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی به‌شداری له خوانی كاردا ده‌كه‌ن و پاشان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش سازده‌كه‌ن.
له‌و لووتكه‌یه‌دا كه له رێوشوێنێكی ئه‌منیی توندوتۆڵدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی چوار كاتژمێر بخایه‌نێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاوتوێی بابه‌ته‌كانی وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-رووسیا، ده‌نگۆی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، سووریا، داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی، چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له ئۆكراینا، لكاندنی كریمیا به رووسیا و كۆریای باكوور بكرێت.