Ali Cura
15 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای شكستهێنانی داعش له سووریا و عێراق، ده‌توانن له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی هاوكاربن له چاره‌سه‌ری سیاسیی و قۆناغه‌كانی پێكهێنانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
به پێی راگه‌یه‌نراوی كرملین، پوتین به بۆنه‌ی 29ـه‌مین لووتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی-یه‌وه كه له سعوودیه به‌ڕێوه‌چوو، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
پوتین ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌كاتێكدا ئه‌نجامدراوه كه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا به قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕن، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له سووریا، عێراق، لیبیا و یه‌مه‌ن به‌رده‌وام گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و سهختیانهیش هه‌ماهه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌وڵه كۆكراوه‌كانی پێویسته.
پوتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رووسیا ئاماده‌ی هاریكاریه له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی له پێناو ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی هه‌رێمیی و گوتی: "له‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی له دوای شكستهێنانی داعش له سووریا و عێراق دێته ئاراوه، ده‌توانین به یه‌كه‌وه ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ قۆناغه‌كانی سه‌رله‌نوێ پێكهاتنه‌وه و چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریا و عێراق و هاوكاربین له چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته گرنگه‌كان".
سه‌رۆكی رووسیا، باسی له‌وه كرد كه پێویسته به‌رده‌وامی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستیه‌كان بدرێت بۆ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و گوتی: "بێ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌گونجاوه. هه‌ڵوێستی رووسیا نه‌گۆڕه".