Ali Cura,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كه له شوێنی مانه‌وه‌ی هاوینه‌ی پوتین "بۆچارۆڤ روچی" له شاری سۆچی به‌ڕێوه‌چوو، یەک كاتژمێر و ٣٠ خولەکی خایاند.
راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌كی كرملین، یوری ئوشاكۆڤ سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و باسی له‌وه كرد كه رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن و دووباره دروستكردنی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندییه قۆناغ به‌قۆناغ-ە.
یوری ئوشاكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سزاكانی ئه‌مریكا كراوه دژبه رووسیا و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ناگونجێت سزا به‌سه‌ر رووسیادا بسه‌پێنیت و له هه‌مان كاتدا داوا له رووسیا بكه‌یت بۆ ئه‌نجامدانی شتێك كه سوودی بۆ ئه‌مریكییه‌كان هه‌بێت.
راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌كی كرملین هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه راپۆرته‌كه‌ی داواكاری ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌مریكا، رۆبێرت موڵه‌ر نیشانی‌دا كه تۆمه‌تباركردنی رووسیا به ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا بێ جێ بووه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر بەرەوپێشچوون له‌سه‌ر رێگای دروستكردنی دیالۆگی جددیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه.
یوری ئۆشاكۆڤ باسی له‌وه‌یش كرد كه پوتین و پۆمپیۆ تاوتوێی ره‌وشه‌كه‌یان كردووه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی نیو ستارت و له میانی كۆبوونه‌كه‌دا، پوتین باسی له‌وه كردووه كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، رووسیای بێ ئومێد كردووه.
راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌كی كرملین، یوری ئوشاكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پوتین له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ تاوتوێی ره‌وشی سووریا، ئه‌فغانستان، ئێران، لیبیا، كۆریای باكوور و ڤێنیزوێلای كردووه و گوتی: "پوتین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چاره‌سه‌ری پرسی ئه‌فغانستان زۆر سه‌خته، پرۆسه‌كه به‌سه‌ختی به‌ره‌وپێش ده‌چێت و تاڵیبان هێزی خۆی زیاتر كردووه. واتا پێویسته ئێمه له‌وێ هه‌ماهه‌نگیمان چالاكانه‌تر بێت و له‌و وڵاته هاوسه‌نگی هێز دروست بكه‌ین".
- گرێبه‌ستی S-400
راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌كی كرملین، یوری ئوشاكۆڤ له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كیی S-400ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه گوتی: "ئاگاداری پێداگیری ئه‌مریكییه‌كانیان (له‌سه‌ر توركیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه) پێموایه جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كه به خێرایی به‌رده‌وامه كه چه‌ند مانگێكی پێچوو تا له‌سه‌ری گه‌یشتین به رێككه‌وتن. تا ئێستا هیچ شتێكی نه‌رێنی رووینه‌داوه".
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و راوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌كی كرملین، یوری ئوشاكۆڤ و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری رووسیا، سێرگی نارشكین و نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جێمس جیفری و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، فلیپ ریكهر و باڵیۆزی ئه‌مریكا له رووسیا، جۆن هه‌نتسمان به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد.