Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2018
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین په‌یامی سه‌ری ساڵی نوێی ئاراسته‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد و رایگه‌یاند "دڵنیام له‌وه‌ی کە توركیا و رووسیا به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌وراسیا".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كرملین-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه پوتین په‌یامی پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێی ئاراسته‌ی ئه‌ردۆغان كردووه.
له په‌یامه‌كه‌یدا پوتین خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه به به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و تیایدا رایگه‌یاندووه "ده‌ستكرا به بنیاتنانی یه‌كه‌مین یه‌كه له وێستگه‌ی هێزی ئه‌تۆمی ئاكویو و دانانی هیڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی ته‌وژمی توركی له‌نێو ده‌ریادا ته‌واوبوو".
پوتین له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پلانی نوێ داڕیژراوه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ده‌ڵێت "مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره به هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانیان به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بنه‌وه له سووریا و پێداگرانه هاوكارده‌بن له ده‌سته‌به‌ركردنی قۆناغی سیاسی له‌و وڵاته‌دا".
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه باوه‌ڕی وایه له نێوان توركیا و رووسیادا له هه‌موو بواره‌كاندا كاره‌كان درێژه‌ی ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك له قازانجی گه‌لی هه‌ردوو وڵات‌دا بێت و رایگه‌یاندووە "دڵنیام له‌وه‌ی کە توركیا و رووسیا پێكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌وراسیا".