Safvan Allahverdi,Rewa Mahmood Hasan
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
ئیدارەی ئەمریکا قۆناغی یاسایی دەستپێکرد بۆ بەتاڵکردنی باڵیۆزخانەی ڤێنیزوێلا لە واشنتۆن کە ماوەیەکە چالاکوان و خۆپیشاندەران ئێشکی تیادا دەگرن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دەرکردنی خۆپیشاندەرانی ناو باڵیۆزخانە کە دژبە دەستوەردانی ئەمریکان لە کاروباری ناوخۆی ڤێنیزوێلا، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە باڵیۆزخانەکە لەژێر دەسەڵاتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن، خوان گوایدۆدا دەبێت کە ئەوان وەک سەرۆکی کاتیی دەوڵەت دەیناسن و ئاماژە بەوە کراوە کە دان نانێن بە نیکۆلاس مادورۆدا هەربۆیە رایدەگەیەنن کە بوونی ئەو خۆپیشاندەرانەی پشتگیری لە مادورۆ دەکەن لە باڵیۆزخانەکە کارێکی نایاساییە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دوای دەستنیشانکردنی دیپلۆماتکاری ڤێنیزوێلایی، کارلۆس ڤیشیۆ وەک باڵیۆز لە واشنتۆن لە لایەن گوایدۆوە، هاوکات داواکراوە کە باڵیۆزخانەکە چۆڵ بکرێت و بانگەوازیش دەکەن کە خۆپیشاندەران بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە باڵیۆزخانەکە دەربچن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لەسەر داوای کارلۆس ڤیشیۆ هەنگاوی پێویست دەنرێت و خۆپیشاندەرە بێ مۆڵەتەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئاگادار کراونەتەوە. تا ئەو کاتەی خۆپیشاندەرە بێمۆڵەتەکان دەچنە دەرەوە داوا کراوە کەس نەچێتە ناو باڵیۆزخانەکەوە.