Muhammet Nazım Taşcı
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
مەیامی-AA
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاوی کردەوە، پۆلیسی کۆلۆمبیا سێ هاووڵاتی ڤێنیزوێلای بەتۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی کودەتاکەی دژبە سەرکۆماری ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ.
بڵاویشی کردووەتەوە کە سێ کەسەکە لە بۆگۆتا-ی پایتەخت دەستگیرکراون.
دەستگیرکراوەکان بە دابینکردنی مەشقی سەربازی بە مەبەستی کاری نایاسایی و تیرۆریستی تۆمەتبار کراون.
لە لایەکی دیکەشەوە راگەیاندنە ناوخۆییەکانی کۆلۆمبیا باس لەوە دەکەن کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە کە بە داڕشتنی پلانی ئەنجامدانی کودەتا دژبە نیکۆلاس مادورۆ تۆمەتبار دەکرێت.
- سزادانی ئەو کەسانەی هەوڵیاندابوو کودەتا دژبە نیکۆلاس مادورۆ ئەنجام بدەن
پێشتر بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە هەوڵی کودەتاکەی دژبە نیکۆلاس مادورۆ دوو سەربازی ئەمریکا بە ٢٠ ساڵ زیندانیکردن و ١٥ سەربازی یاخیبووش بە ٢٤ ساڵ زیندانیکردن سزادرا بوون.
دوو سەربازە ئەمریکایەکە لە مانگی ئایاردا و کاتێک لەڕێی دەریاییەوە خۆیان گەیاندبووە ڤێنیزوێلا دەستگیرکرابوون و لە میانی لێپرسینەوەدا، دانیان بەوە دانابوو کە ئامانجیان بووە خودی نیکۆلاس مادورۆ بڕفێنن.
هەروەها سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ڤێنیزوێلا لە مانگی ئایاردا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٤٠ تۆمەتبار دەرکردبوو.