Sinan Doğan
29 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2024
بۆگۆتا - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی هەڵبژاردنی ڤێنیزوێلا، ئێلڤیس ئامۆرۆسۆ بڵاویکردەوە کە سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە، نیکۆلاس مادورۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
ئامۆرۆسۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەدا ٨٠ی سندوقەکانی دەنگدان کراونەتەوە و، ١٠ کاندید کە پێشبڕکێیان کردووە بۆ پۆستی سەرۆکی وڵات، تیایدا کاندید جەمسەری گەورەی نیشتمانپەروەری مادورۆ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، مادورۆ بە بەدەستهێنانی سەدا ٥١،٢٠ی دەنگەکان، بۆ جاری سێهەم پۆستی سەرۆکی وڵاتی بەدەستهێناوەتەوە.
کاندیدی پلاتفۆڕمی یەکگرتووی دیموکراتی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن، ئێدموندۆ گۆنزالێز سەدا ٤٤،٢٠ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و براوەی دووهەمی هەڵبژاردنەکە بوو.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی هەڵبژاردنی ڤێنیزوێلا ئامۆرۆسۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا وردەکاری ئەنجامەکانی پەیوەست بە کاندیدەکان لە ماڵپەڕی ئەنجوومەنەکە بڵاودەکرێتەوە.
ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا سەدا ٥٩ بووە.
کاندیدی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکە، لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا وەک سەرۆکی نوێی وڵاتەکە سوێندی یاسایی دەخوات.