Zein Khalil
28 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2024
قودس ــ AA
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل (Mossad)، دەیڤید بارینا بەسەردانێک گەیشتووەتە ڕۆما پایتەختی ئیتاڵیا، ئەوەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ حەماس.
ڕۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنووت بڵاوی کردەوە کە دەیڤید بارینا لە سەردانەکەی بۆ ڕۆما لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی ھەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا (CIA)، ویلیام بێرنز و سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی میسر، عەباس کامیل کۆدەبێتەوە.
دوێنێ شەممە ماڵپەڕی "Walla"ی ئیسرائیلی بڵاوی کردبوویەوە کە تەل ئەبیب "پێشنیازێکی نوێی" پێشکەش بە واشنتۆن کردووە لەبارەی گرێبەستی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس.
ھەروەھا دوێنێ بەرپرسانی ئیسرائیل ھۆشداری ئەوەیان دابوو کە داواکارییە نوێیەکانی بنیامین ناتانیاھو لەبارەی گرێبەستی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، "گورزێکی کوشندەن بۆ گفتوگۆکان".