Mohammed Baqi Hussein
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
كۆبوونه‌وه‌كانی 27مین لووتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پێكهێنانی هێزی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی ده‌ستی پێكرد.
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانی 27مین لووتكه سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بی له نواكشۆتی پایته‌ختی مۆریتانیا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه.
سكرتێری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌حمه‌د بن حلی رایگه‌یاند، له لووتكه‌كه‌دا بابه‌تی پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌شی عه‌ره‌ب و قه‌یران و كێشه‌کانی تەناهیی گه‌لانی عه‌ره‌ب تاوتوێ ده‌كرێن.
لووتكه‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره به په‌سه‌ندكردنی به‌یاننامه‌ی نواكشۆت، كۆتایی پێ بێت.
مۆریتانیا كه ساڵی 1973 بووه‌ته ئه‌ندام له كۆمكاری عه‌ره‌بیدا، یهكەمجاره ئه‌و لووتكهیهی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت.