Zana Natık Kerem
27 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2021
ئیستانبوڵ ــ AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەم لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا، ھەڵبژاردەکانی مۆریتانیا و مەغریب بە ئەنجامی (سفر - سفر) یەکسان بوون.
لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەم لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا، ھەڵبژاردەی مۆریتانیا لەسەر یاریگای "شێخ وەلید بیدیا" میوانداری ھەڵبژاردەی مەغریب-ی کرد.
ھەڵبژاردەی مەغریب بەر لە ئەنجامدانی یارییەکەی بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی مۆریتانیا سەرکەوتنی خۆی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا مسۆگەر کردبوو، ئەوەیش بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامی یارییەکانی نێوان ھەڵبژاردەکانی بوروندی و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست کە ھەردوولا بە ئەنجامی (٢ – ٢) یەکسان بووبوون.
یاریزانانی ھەڵبژاردەکانی مۆریتانیا و مەغریب بەشێوەیەکی مامناوەند یارییان کرد و مەترسییان بۆسەر گۆڵی یەکتر دروست نەکرد و یارییەکەیش بە ئەنجامی (سفر - سفر) کۆتایی ھات.
ھەڵبژاردەی مۆریتانیا کە لە گەڕی کۆتایی یارییەکانی کۆمەڵەی پێنجەم، رووبەڕووی ھەڵبژاردەی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست دەبێتەوە، دەبێت یارییەکە بباتەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی خۆی بۆ قۆناغی داھاتووی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا مسۆگەر بکات.
لە کۆمەڵەی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا، ھەڵبژاردەی مەغریب بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە و ھەڵبژاردەی مۆریتانیا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی دووەمدایە و ھەڵبژاردەی بوروندی بە کۆکردنەوەی پێنج خاڵ لە ریزبەندی سێیەمدایە و ھەڵبژاردەی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست چوار خاڵی ھەیە و لە ریزبەندی چوارەمدایە.