Hüseyin Burak Demirer
26 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
ھەفتەی یەکەمی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەورووپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ کۆتایی ھات.
لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەورووپا کە تەنھا ١٣ ھەڵبژاردە دەتوانن بگەن بە بیست و دووهەمین جامی جیھانی کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، یەکەم یاری لە گرووپەکانی دووەم، سێیەم، شەشەم، نۆیەم و دەیەم کۆتایی ھات.
لە یارییەکەی گرووپی دووەمدا، ھەڵبژاردەی سوید کە میواندارێتی ھەڵبژاردەی جۆرجیای کردبوو، توانی بە گۆڵێکی کلایسن کە لە خولەکی ٣٥ تۆماری کرد یارییەکەی بباتەوە.
ھاوکات ھێرشبەری ھەڵبژاردەی سوید زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ-ی تەمەن ٣٩ ساڵان کە لە دوای پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپای ساڵی ٢٠١٦وە وازی لە یاریکردن بۆ ھەڵبژاردەی سوید ھێنابوو، دووبارە درێسی وڵاتەکەی پۆشییەوە و توانی بۆ ماوەی ٨٤ خولەک لەناو یاریگادا بێت.
لە میانی یارییەکەی گرووپی سێیەمدا کە ناوبژیوانی تورک عەلی پاڵابییک، بەڕێوەیدەبرد، ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەسەر یاریگای خۆی توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ھەڵبژاردەی ئێرلەندای باکوور بباتەوە. گۆڵەکانی ئیتاڵیا لە خولەکی ١٤ لەلایەن بێرادی و لە خولەکی ٣٩ لەلایەن ئیمۆبیل تۆمارکران.
ھاوکات، یارییەکەی گرووپی نۆیەم کە تۆمارکردنی شەش گۆڵی بەخۆوە بینی، ھەردوو ھەڵبژاردەی ھەنگاریا و پۆڵەندا رووبەڕووی یەک بوونەوە و بە ئەنجامی ٣-٣ خاڵەکانی یارییەکەیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکرد. گۆڵەکانی ھەنگاریای خاوەن یاریگا لەلایەن سالای، ئادەم سزالای و ئۆربان تۆمارکران و ھەریەک لە پیاتیک، ژوزویک و لیڤاندۆڤسکی سێ گۆڵەکەی پۆڵەندایان تۆمارکرد.
جێگەی باسە، یارییەکانی ھەفتەی دووەمی پاڵاوتنەکانی ئەورووپا لە ٢٧-٢٨ی ئادار بەڕێوەدەچێت.
ئەنجامی یارییەکانی دووەم رۆژی ھەفتەی یەکەم بەم شێوەیە بوو:
گرووپی دووەم:
ئیسپانیا ١- ١ یۆنان
سوید ١ - ٠ جۆرجیا
گرووپی سێیەم:
ئیتالیا ٢ - ٠ ئیرلەندای باکوور
گرووپی شەشەم:
مۆلدۆڤا ١ - ١ دوورگەکانی فارۆ
سکۆتلەند ٢ - ٢ نەمسا
گرووپی نۆیەم:
ھەنگاریا ٣ - ٣ پۆڵەندا
ئینگلتەرا ٥ - ٠ سان ماریۆ
ئاندۆرا ٠ - ١ کرواتیا
گرووپی دەیەم:
لیختنشتاین ٠ - ١ ئەرمینیا
ئەڵمانیا ٣ - ٠ ئایسلاند
رۆمانیا ٣ - ٢ مەقدۆنیای باکوور