Ömer Koparan,Muhammet Ali Kemal
15 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
باب\ئه‌نقه‌ره- AA
له سووریا راگواستنی زۆره‌ملێی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی دوما لە ناوچه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات كه به چه‌كی كیمیایی په‌لاماردرا له كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه.
ئه‌و كاروانه‌ی كه سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێ له شارۆچه‌ی دوماوه به‌ڕێكه‌وتبوو، گه‌یشته ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات، ٢٢ه‌مین كاروانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و ١٠یه‌مین كاروانی شارۆچکەی دوما، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی باب، به‌ره‌و ناوه‌ندی مانه‌وه‌ی كاتیی له عه‌زاز نزیك سنووری توركیا به‌ڕێكه‌وتووه.
كاروانه‌كه كه له هه‌شت پاس پێكهاتبوو، ١٤٥ كه‌سی هه‌ڵگرتبوو كه لە نێویاندا ٥٥ منداڵ و ٤٢ ژن بوونیان هەبوو.
له‌كاتێكدا ده‌ربازكردنی هاووڵاتییان مەدەنی له شارۆچکەی دوماوه كه دوایین ناوچه‌یه به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بێت له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن كه له ناوچه‌كه ماونه‌ته‌وه، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌وێ جێبهێڵن.
دوای ئه‌وه‌ش كه ده‌ربازكردن و راگواستن له دوماوە كۆتایی هات، غوته‌ی خۆرهه‌ڵات به ته‌واوه‌تی ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی رژێم.
له چوارچێوه‌ی ده‌ربازكردنی هاووڵاتییان له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له رۆژی ٢٢ی ئاداره‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی ٦٥ هه‌زار كه‌س به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكووری سووریا كۆچیان پێكراوه.
ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به پاڵپشتیی ئاسمانیی رووسیا رۆژی ١٩ی شوبات هێرشیان بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات كه به‌ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بوو، ده‌ستپێكرد.
له‌و رۆژه‌وه هێزه‌كانی سه‌ر به رژێم و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له زه‌وی و ئاسمانه‌وه په‌لاماری ناوچه‌كه‌یان دا كه نزیكه‌ی ٤٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی مەدەنی تیادا ده‌ژی و ماوه‌ی پێنج ساڵه گه‌مارۆدراوه.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانیشدا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیی مەدەنی كوژران و هه‌زارانی دیكه‌شیان به هۆی رووخانی خانووه‌كانیان و هێرشه ئاسمانییه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه، خۆیان له حه‌شارگه و ژێرزه‌مینه‌كاندا ده‌شارده‌وه.