جيهان, ئابووری

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: "بەھۆی شەڕەوە ڕۆژانە ١١ ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست دەدەین"

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، فاتح بیرۆل ھۆشداری ئەوەی دا کە ئێستا ئابووریی جیھان، رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە.

Khalid Mejdoub  | 23.03.2026 - نوێکردنەوە : 23.03.2026
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: "بەھۆی شەڕەوە ڕۆژانە ١١ ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست دەدەین"

Rabat

ڕەبات ــ AA

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، فاتح بیرۆل ڕایگەیاند کە بەھۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران، ڕۆژانە ١١ ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست دەدەن.

فاتیح بیرۆل لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە ئوسترالیا ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ١٩٧٣دا، وڵاتانی عەرەبی بڕیاریان دا دەستبەجێ بەرھەمھێنانی نەوت کەم بکەنەوە، ئەوەیش وەک ڕووبەڕووبوونەوەی بە ئامانجگرتنی وڵاتەکانیان لەلایەن ئیسرائیلەوە و فشار خستنە سەر وڵاتانی ڕۆژئاوا کە پشتگیری دەکەن کە بووە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان و زیانێکی گەورەی بە ئابووری ئەمریکا گەیاند، جگە لەوەش سەرھەڵدانی گرژییەکان لە ساڵی ١٩٧٩، بووە ھۆی دابەزینی بەرھەمھێنانی نەوت لەو وڵاتە و ئەوەیش وای کرد کە نرخی نەوت بەرزببێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو دوو قەیرانە نەوتە یەک لەدوای یەک لە ساڵانی ١٩٧٣ و ١٩٧٩، بوونە ھۆی لەدەستدانی ١٠ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ھەروەها سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، فاتح بیرۆل ھۆشداری ئەوەی دا کە ئێستا ئابووریی جیھان، رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە.

باسی لەوەش کرد کە ئێستا بەھۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران، ڕۆژانە ١١ ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست دەدەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın