Khalid Mejdoub
17 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2026
ڕەبات ــ AA
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە سەرباری بەردەوامی ھێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان، بەڵام ھەناردەکردنی نەوت ئێران لە دوورگەی خارک بەردەوامە.
ئاژانسی ھەواڵیی نیمچە فەرمیی ئێران "تەسنیم" بڵاویکردەوە کە ھەناردەکردنی نەوتی ئێران لە دوورگەی خارک بەردەوامە.
ڕاشیگەیاندووە کە فەرمانبەرانی کەرتی نەوت بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە کار دەکەن و بەھۆی ھەوڵە بەردەوامەکانیانەوە، ھەناردەکردنی نەوت لە دوورگەی خارک نەوەستاوە.
دوورگەی خارک بە دووری ٣٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە کەناراوەکانی ئێران لە کەنداو، ھەروەھا دوورگەکە بە یەکێک لە گرنگترین خاڵە ستراتیژییەکان بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ئێران دادەندرێت.