Ömer Koparan,Adham Kako
15 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
عه‌فرین\ئه‌نقه‌ره- AA
له عه‌فرین كه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه، حەسارگەیهك دۆزرایه‌وه كه له ژێر زه‌ویدایه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه نزیكه‌ی هه‌زار تیرۆریست تیایدا خۆیان حه‌شاربده‌ن و بمێننه‌وه.
له‌دوای كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌كه له ١٨ی ئاداردا و له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و كێوماڵكردنی گونده‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین، چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاد باره‌گایه‌كیان له‌ژێر زه‌وییدا دۆزییه‌وه.
باره‌گاكه کە له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه وێنه‌ی گیراوه له قۆناغی ته‌وابووندایه و له‌نێو چیاكانی ده‌ورووبه‌ری عه‌فریندا له یه‌كێك له دارستانهكاندایه.
باره‌گاكه ده‌كه‌وێته قووڵایی ١٠ مه‌تر له‌ژێر زه‌ویدا و سه‌ره‌وه‌ی به داری سنه‌وبه‌ر داپۆشراوه.
ده‌روازه‌كانی ئه‌و باره‌گایه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌كه‌وێته نێو دارستانهكهوه، به زه‌حمه‌ت ده‌توانرێت له لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه ده‌ستنیشان بكرێت.
رێگه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه به پانیی هه‌شت مه‌تر به‌ره‌و ده‌روازه‌ی باره‌گاكه ده‌ڕوات و دوای ئه‌وه‌ش كه ده‌چێته ژێر زه‌وی به تونێلێكدا كه نزیكه‌ی ١٠٠ مه‌تر درێژه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆتایی تونێله‌كه‌دا هۆڵێك كه له شێوه‌ی بازنه‌دا درووستكراوه، بوونی هه‌یه.
له‌و هۆڵهشهوه سێ راڕه‌وی فراوان كه فراوانی هه‌ریه‌كه‌یان چوار مه‌تر و به‌رزاییان پێنج مه‌تره جیاده‌بنه‌وه.
درێژیی هه‌ریه‌ك له راڕه‌وه‌كان له نێوان ١٠٠ بۆ ١٢٠ مه‌تردایه.
له كۆتایی راڕهوكاندا هۆڵی كۆنفرانس، ده‌یان كۆگا، گەرماو، ته‌والێت و خاڵی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له‌ناكاو بوونیان هه‌یه. باره‌گاكه له‌توانایدایه له كاتێكدا هه‌زار تیرۆریست پێكه‌وه له‌خۆبگرێت.
ئه‌وه ده‌بینرێت كه سه‌رجه‌م تونێله‌كان له ده‌روازه‌كه‌وه، به فراوانیی و به‌رزییه‌ك درووستكراون كه ئۆتۆمبیل ده‌توانێت پێدا بڕوات.
له‌ناو باره‌گاكه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر پایه بوونیان هه‌یه و دیواره‌كانیشی نزیكه‌ی مه‌ترێك ئه‌ستوورن.