بڕۆكسل- AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی كه بڕیاره رۆژی ١٦ی نیسان بۆ توركیا ئه‌نجامی بدات له باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆ له بڕۆكسل، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
یانس ستولتنبێرگ سه‌باره‌ت به هه‌ریه‌ك له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، سووریا، غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و زۆر بابه‌تی هه‌ستیاری دیكه قسه‌ی كرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه توركیا ئەندامێكی به نرخی ناتۆ و وڵاتێكی خاوه‌ن گرنگییه‌كی ستراتیجییه له ناتۆدا.
ئاژانسی ئانادۆڵو: به‌رێز سكرتێری گشتیی دوایین سه‌ردانتان بۆ توركیا له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٦دا و دوای هه‌وڵی شكستخواردووی كوده‌تا ئه‌نجامدابوو. ئامانجی ئه‌مجاره‌ی سه‌ردانه‌كه‌تان چییه؟ په‌یامی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه فهرمییهكانتان و په‌یامتان بۆ كاربه‌ده‌ستانی توركیا چی ده‌بێت؟
- یانس ستولتنبێرگ: ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ توركیا، بریتییه له ئه‌نجامدانی ئاماده‌كاریی بۆ لووتكه‌ی ناتۆ كه له مانگی ته‌مووزدا له بڕۆكسل به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌وه‌ته‌ی له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه ده‌ستبه‌كاربووم، سه‌ردانی زۆری توركیام كردووه. له سهردانهكهمدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریی، نوره‌ددین جانیكلی كۆده‌بمه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا به زۆر هۆكار ئەندامێکی به‌نرخ و گرنگه، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی سه‌ردانه‌كه‌م ده‌كه‌م. توركیا سه‌ره‌تا به هۆی پێگه‌ی ستراتیجیی و به زۆر هۆكاری دیكه‌ش ئەندامێكی گرنگه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ زۆر بابه‌تی گرنگ و له‌نێویشیاندا ئه‌وه‌ی كه ناتۆ چۆن بتوانێت له قۆناغێكی سه‌ختتردا خۆی بگونجێنێت كه له لووتكه‌كه‌دا تاوتوێ ده‌كرێن گرنگه كه راوێژ به سه‌ركرده توركه‌كان بكرێت.
هاوكات له كاركردنداین بۆ ئه‌وه‌ی پلان دابڕ‌ێژین ناتۆ له عێراق ئه‌ركی مه‌شقپێكردن ده‌ست پێ بكات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مه‌شق به سه‌ربازه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی و خوێندنگه ده‌كه‌ینه‌وه. به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ عێراقییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنین كه وڵاته‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه كه‌ناری سه‌قامگیریی و پشتیوانی‌یان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌كه‌ین. ئه‌مه بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام لە ناتۆ، به توركیاشه‌وه، كارێكی گرنگه.
ئاژانسی ئانادۆلو: ئایا له ئه‌ركی مه‌شقپێكردن له عێراق، توركیا رۆڵێكی تایبه‌تیی ده‌بێت؟
- یانس ستولتنبێرگ: توركیا زۆر پشتیوانیی له‌م بابه‌ته ده‌كات. به دڵنیاییه‌وه توركیا به‌شێك ده‌بێت له كاره ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌ركه‌كه و میكانیزمی بڕیاردان له‌وباره‌یه‌وه. پێشتر ئه‌م بابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی توركیادا باسكردووه. هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین كه به‌ته‌واوه‌تی توركیا چ رۆلێكی ده‌بێت، به‌ڵام هیوادارم توركیا رۆڵی له چالاكییه‌كانی مهشقپێكردندا هه‌بێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئه‌و بۆچوونه له لای رای گشتیی توركیا بڵاوه كه ناتۆ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا پشتیوانیی پێویستی توركیای نه‌كردووه. ناتۆ له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌كات؟
- یانس ستولتنبێرگ: ناتۆ له ٢٩ ئەندام پێكهاتووە، پێكه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین. پشتیوانیی له یه‌كتری ده‌كه‌ین و ناتۆ هاوپشتی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه. توركیا بۆ ناتۆ گرنگه، به‌ڵام ناتۆش بۆ توركیا گرنگه. پەیوەندییەکە له‌سه‌ر بنه‌مای "یه‌كێكمان بۆ هه‌موومان، هه‌موومان بۆ یه‌كێكمان" بنیاتنراوه.
پشتیوانیی توركیا ده‌كه‌ین. ژماره‌یه‌ك رێكاریی دڵنیاییمان له‌وێ بوونیان هه‌یه بۆ نموونه: به مه‌به‌ستی پارێزگارییكردن له كایه‌ی ئاسمانیی توركیا ژماره‌یه‌ك سیستمی مووشه‌كیمان له‌و وڵاته جێگیركردووه. ئیتاڵیا و ئیسپانیا سیستمی پارتیۆت و SAMP-Tیان له توركیا هه‌یه. هاوكات فڕۆكه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته و چاودێریی (AWACS) گه‌شتی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له كایه‌ی ئاسمانیی توركیادا ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بوونی سه‌ربازییمان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست زیادكردووه. له رێگه‌ی هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانمان له بواری ژێرخان، مانۆڕه‌كان و فه‌رمانده‌یی وشكانیی ناتۆ له ئیزمیر، پشتیوانیی توركیا ده‌كه‌ین.
پێكهاته‌یه‌كی جددی ناتۆ له توركیا بوونی هه‌یه، به‌ڵام داوا له هه‌موو ئه‌ندامان ده‌كه‌م ده‌سته‌به‌ری پشتیوانیی زیاتر بۆ توركیا بكه‌ن.
هاوكات ناتۆ پشتیوانیی سیاسیی پێشكه‌شی توركیا ده‌كات. چونكه هیچ ئەندامێکی ناتۆ، هێنده‌ی توركیا به‌ره‌وڕووی هێرشی تیرۆریستیی نه‌بووه‌ته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له توركیا له ساڵی ٢٠١٦دا هه‌وڵێكی شكستخواردووی كوده‌تا ئه‌نجامدراوه. ناتۆ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌وڵی كوده‌تایه‌ی كه دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كانی توركیای ده‌كرده ئامانج، ئیدانه‌كردووه.
ئاژانسی ئانادۆلو: ئه‌ی توركیا چ رۆلێكی له ناتۆدا بینیوه؟
- یانس ستولتنبێرگ: توركیا به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز رۆڵی له ئاسایش و به‌رگریی هاوبه‌شماندا هه‌یه. ئێمه سوپاسی توركیا ده‌كه‌ین بۆ رۆڵی له چوارچێوه‌ی ناتۆدا له هه‌ریه‌ك له ئه‌فغانستان و كۆسۆڤۆ.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و ژێرخانه‌ی كه توركیا له نزیك سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و سووریادا ده‌سته‌به‌ری كردووه، گرنگییه‌كی ئێجگار زۆری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا هه‌بووه. توركیا رۆڵی گه‌وره‌ی له هه‌وڵه‌كانی ناتۆ و هاوپه‌یمانییەتی نێوده‌وڵه‌تیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا هه‌بووه.
- ئاژانسی ئانادۆڵو: هه‌ڵوێستی ناتۆ سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون چییه؟
- یانس ستولتنبێرگ: ناتۆ، ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانییەتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه، به فڕۆكه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته و چاودێریی (AWACS) پشتیوانی ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین، به‌ڵام له باكووری سووریا بوونمان له گۆڕهپانەكهدا نییه. هه‌ندێک له ئەندامانی ناتۆ له گۆڕه‌پانه‌كه‌دان. په‌سه‌ندی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له باكووری سووریا و ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین هه‌ندێک تاقیكردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه. ناتۆ ئه‌ركی پلاتفۆرمێكی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ كه توانای دیالۆگی راسته‌وخۆ بۆ توركیا و ئه‌مریكا ده‌سته‌به‌رده‌كات كه دوو ئه‌ندامی ناتۆن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتۆ له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نییه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هاندانی دیالۆگی نێوان ئەندامان كه له عه‌فرین و دهورووبهریدان.
په‌سه‌ندی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه توركیا نیگه‌رانی ئه‌منیی شه‌رعی هه‌یه و چاوه‌ڕوانین كه ئه‌وانه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڕه‌وێنه‌وه. تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی كه پێویسته توركیا ئه‌و مه‌ترسیانه له‌ناوبه‌رێت كه له‌نێو هاوپه‌یماناندا زۆرترین رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆریستیی بووه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له هه‌ڵوێستی شه‌فافی توركیا ده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا. توركیا چه‌ندین جار زانیاری‌دا به ناتۆ له‌باره‌ی ره‌هه‌ندی سه‌ربازیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و، هاوكاریه مرۆییه‌كان.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیكی باكوور، دوێنێ له باره‌گای ناتۆ له بڕۆكسل كۆبووه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر سووریا، ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه چی بوو و هۆكاری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌ی كرایه سه‌ر سووریا چی بوو؟
- یانس ستولتنبێرگ: ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا زانیاریاندا به هاوپه‌یمانان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه هاوبه‌شه سه‌ربازییه‌ی كرایه سه‌ر سووریا. هه‌رسێكیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه رژێمی سووریا به‌رپرسیاره له‌و هێرشه‌ی مه‌ترسیداره‌ی به چه‌كی كیمیایی كراوه‌ته سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شارۆچکەی دوما. هاوپه‌یمانان به روونی ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه هێرشه سه‌ربازییه‌كه سنوورداربووه و كراوه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی رژێمی سووریا بۆ به‌رهه‌مهینانی چه‌كی كیمیایی و به‌كارهێنانی.
هه‌موو ئەندامانی ناتۆ پشتیوانی ته‌واویان له‌و هێرشه كردووه و باسیان له‌وه كردووە كه جگه له به‌كارهێنانی هێز هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه نه‌ماوه. وه‌ك ناتۆ به توندی ئیدانه‌ی رژێمی سووریا ده‌كه‌ین له‌وه‌ی زۆرجار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه. هێرشه ئاسمانییه‌كه به روونی ئه‌وه‌ی نیشان دا كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ماشاكار نابێت له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و رێگه به به‌كارهێنانی نادات. ناتۆ هه‌موو جارێك به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن سووریاوه ئیدانه كردووه كه به ئاشكرا پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر ستاندا‌رت و به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و، داوای كردووه بۆ لێپرسینه‌وه له به‌رپرسیارانی. هاوپه‌یمانیه‌كه زۆر له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كات.
- ئاژانسی ئانادۆڵو: به‌ڕێز سكرتێری گشتیی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی توندوتیژییه‌كانی جه‌نگی سووریا، توركیاش هه‌وڵیدا بۆ به‌هێزكردنی توانای به‌رگری دژ به‌و گرژیانه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی زیادیكردووه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه بارگرژییه‌كان زیادیانكردووه، چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ڵویستی ئەندامانی ناتۆ ده‌كه‌ن كه خوازیارنهبوون چه‌كی پێویستی سه‌ربازیی بۆ توركیا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن؟ ئایا به بڕوای ئێوه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئەندامان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاری توركیا بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی S-400 له رووسیا هه‌بووه؟
- یانس ستولتنبێرگ: كڕین یان فرۆشتنی ئامێر و توانای سه‌ربازیی، بڕیارێكی نیشتمانییه. واته ئه‌مه نه‌ك له لایه‌ن ناتۆوه، به‌ڵكو له لایه‌ن خودی ئەندامان خۆیانه‌وه ده‌درێت. به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له‌و بڕیاره‌ی توركیا ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا له‌چوارچێوه‌ی ده‌سته‌ی EUROSAMدا سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی سیستمی مووشه‌كی و به‌رگریی داویه‌تی. ئه‌م پێشهاته كه ده‌بێته جێگه‌ی ئومێد، ته‌واوكاریی نێوان ئەندامانی ناتۆ به‌هێز ده‌كات.
لە لایەکی دیکەوە زانیاری ئەوە هەیە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستەمی پاتریۆت درێژەیە هەیە. واتە لە نێوان تورکیا و ئەندامانی ناتۆ سەبارەت بە کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی گفتوگۆ ئەنجام دەدرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە سیستەمی بەرگری هەنگاوی گرنگ دەنێت. ئێوەش بە لێدوانی جیا باس لەوە دەکەن کە ئاساییە هەماهەنگی هەبێت لە نێوان یەكیتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ. لەم چوارچێوەیەشدا وڵاتانی نائەندام لە یەكیتی ئەورووپا وەک تورکیا دەتوانن چەند جیاکارییەک ئەنجام بدەن؟ لەم حاڵەتەدا ئایا کاریگەری لەسەر ناتۆ و یەکێتی ئەرووپا دەبێت؟
یانس ستولتنبێرگ: پێشوازی لە هەوڵەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەکەم سەبارەت بە بەهێزکردنی بەرگری و لەو باوەڕەدام ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ناتۆ و ئەورووپاش، بەڵام لە هەمان کاتتدا چەند جارێک ئاماژەم بەوە کردووە کە دەبێت ئەو کارە بە شێوەیەکی شەفاف بەڕێوەبچێت و ئەو وڵاتانەش بگرێتەوە کە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا نین، هەروەها لە بابەتی بەهێزکردنی بەرگری یەکێتیی ئەورووپا زۆر گرنگە سوود لە لێهاتوویی ئەندامانی ناتۆ وەربگیرێت.
سەرکردەکانی ئەورووپا بە روونی رایانگەیاند کە ئەو هەنگاوەی ناویانە جێگرەوەی ناتۆ نییە. ئەم هەنگاوەش بۆ ئەو وڵاتانەی کە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا نین وەک تورکیا گرنگییەکی زۆر هەیە. دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا لە سەدا ٨٠ی خەرجی ناتۆ لە وڵاتانی دەرەوەی هاوپەیمانی یەکێتیی ئەورووپا دابین دەکرێت دەبێت ئەوەمان بیر نەچێت. ئەگەر ئەو هاوپەیمانانە نەبێت بەرگری ئەورووپا کاریگەر نابێت. بۆ نموونە لە باکوور نەرویج لە باشوور تورکیا و لە رۆژئاوا بەریتانیا ، کەنەدا و ئەمریکا هەن. هەر بۆیەش بەهێزبوونی یەکێتیی ئەورووپا بە مانای جێگرەوەی ناتۆ نایەت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: تا دێت گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لەبارەی دەریای ئیجە زیاد دەکات. هەواڵی ئەوە هەیە کە یۆنان لەچوارچێوەی ناتۆدا ئەرکێکی زیاتری پێ بسپێردرێت. ئایا ئەو هەنگاوە چییە کە ناتۆ دەیەوێت بینێت تا گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەم بکاتەوە
یانس ستولتنبێرگ: تورکیا و یۆنان کە لە ساڵی ١٩٥٢وەوە بوونەتە ئەندام لە لایەن ناتۆوە هەموو گرینگییەکی تایبەتییان هەیە. هەردوو وڵات ئاسایشمان دەپارێزن. لەو باوەڕەیەدام کە لە چوارچێوەی پەیوەندییەکی باش‌دا ئەو لێکتێنەگەشنانەیان چارەسەر بکەن. لەم بارەیەوەش لە دواین پەیوەندی تەلەفۆنیمدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەردوولا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە دەبیت گرژییەکانی دەریای ئیجە چارەسەر بکرێن.
ئاژانسی ئانادۆڵو: واتە چاوەڕوان ناکرێت ناتۆ لەم چوارچێوەیەدا هیچ رۆڵێک بگێرێت؟
یانس ستولتنبێرگ: نەخێر ئەوە بابەتێک نییە کە پەیوەست بێت بە ناتۆوە، بە بیروڕای من ئەوە بابەتێکە لە نێوان تورکیا و یۆنان کە دەبێت خۆیان چارەسەری بکەن.
ئاژانسی ئانادۆڵو: سەبارەت بە بابەتی ژەهرخواردکردنی سیخورێکی پێشووری رووسیا، ناتۆ مۆڵەتی کارکردنی حەوت دیپلۆماتکاری رووسی هەڵوەشاندەوە و لە بەرامبەردا رووسیا رەتی کردەوە کە سێ لەو کارمەندانە مۆڵەتەکانیان هەڵبوەشێندرێتەوە. ئایا ناتۆ هیچ هەنگاوێکی نوێی ناوە لەبارەی ئەم بابەتەوە؟
یانس ستولتنبێرگ: لە هێرشی ساڵسبوری وەڵامی ئەمەمان دایەوە، وای دەبینین کە وەڵامەکەشمان گونجاو بێت. لە هەمان کاتیش‌دا ژمارەی دیپلۆماتکارانی رووسمان لە ٣٠یەوە بۆ ٢٠ کەم کردەوە. هەر بۆیەش پلانێکی نوێمان نییە، بەڵام چاودێری پێشهاتەکان دەکەین و بە گوێرەی پێشهاتەکان هەنگاو دەنێین.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ناتۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا بە وڵاتەکە پەیوەست کردووە. بەڕای ئێوە لە ئایندەیەکی نزیکدا پێشهاتەکان چیان بەسەر دێت و هەڵوێستی رووسیا چی دەبێت؟
یانس ستولتنبێرگ: گفتوگۆکردن لەگەڵ رووسیا ئاسان نییە، بەڵام گرنگە. بەتایبەتی لەو کاتانەی کە گرژی زیاد دەکات. رووسیا دراوسێمانە و ناچێتە هیچ شوێنێک، هەر بۆیە دەبێت هەموو کات گفتوگۆ لە نێوانماندا هەبێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: ناتۆ سیاسەتی دەرگای کراوە جێبەجێ دەکات. بەشێک لە وڵاتانیش وەک جۆرجیا، بۆسنە وهەرسک، ئۆکراینا و مەقدۆنیا دەیانەوێت ببەنە ئەندام لە ناتۆ، ئایا لە ئایندەیەکی نزیکدا ناتۆ ئەندامی نوێ وەردەگرێت؟
یانس ستولتنبێرگ: دەرگای ناتۆ هەمووکات کراوەیە. باشترین نموونەش پارساڵ وڵاتی مۆنتینیگرۆ (چیای رەش) بووە ئەندام لە ناتۆ. یارمەتی ئەو سێ وڵاتە دەدەین تا بتوانن ببنە ئەندام، بەڵام جارێ زووە بۆ بڕیارێکی روون.
news_share_descriptionsubscription_contact

