پاكستان ده‌یه‌وێت نێوه‌ندگیری له نێوان سعوودیه و ئێران-دا بكات
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان به مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری له نێوان سعوودیه و ئێران بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان و ده‌ستپێكردن به دیالۆگ به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وت.
İslamabad
ئیسلام ئاباد – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان به مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری له نێوان سعوودیه و ئێران بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان و ده‌ستپێكردن به دیالۆگ به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رایگه‌یاند، خان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران كه هه‌ڕه‌شه‌یان دروستكردووه له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به ده‌ستپێشخه‌ری عمران خان كراوه بۆ نێوه‌ندگیری نێوان هه‌ردوو وڵات و تیایدا هاتووه "ئه‌مه هه‌نگاوێكه له لایه‌ن خان-ه‌وه نراوه بۆ ده‌ستپێشخه‌ری دیالۆگ له نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆستی پاكستان و هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاشتی له ناوچه‌كه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكیش به‌درۆخراوه‌ته‌وه كه بڵاوی كردبۆوه دوای زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه له مانگی ئه‌یلوولدا كه سعوودیه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ ئێران درێژكرد، جێنشینی سعوودیه، شازادە محمه‌د بن سه‌لمان داوای له پاكستان كردووه نێوه‌ندگیری له نێوان سعوودیه و ئێران‌دا بكات و تیایدا نووسراوه "جێ‌نشین و گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانی نامه‌یان بۆ خان ره‌وانه نه‌كردووه داوایشیان لێنه‌كردووه نێوه‌ندگیری له نێوانیان بكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکستان، شاه محه‌مه‌د قوڕه‌یشی-ش یاوه‌ری شاندی خان ده‌كات بۆ سه‌ردانه یه‌ك رۆژیه‌كه‌ی ئێران و له‌گه‌ڵ رابه‌ری ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی گرژییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران ده‌كه‌ن له كه‌نداو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن