Gamze Türkoğlu Oğuz
13 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا، مارک ئەسپەر رایگەیاند کە لە روانگەی سوپای ئەمریکاوە دۆخی ناوچەکە بە ھۆی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی گەیشتۆتە ئاستی "بەرگری نەکردن"، ھەر لەبەر ئەم ھۆیە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی "خۆپاراستن" ی داوە بە سەربازەکان.
ئەسپەر، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (Face the Nation)ی کەناڵی CBC باسی لە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا کرد سەبارەت بە کشانەوەی سەربازەکانیان لە ناوچەی باکووری سووریا کە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی تێدا ئەنجام دەدات، باسی لەوەش کرد کە ئەو ناوچانە بوونەتە ناوچەیەکی "نەپارێزراو" بۆ سەربازەکانیان.
ئەو گوتی: " لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا زانیومانە کە (تورکەکان) بەنیازی فراوانکردنی ئەو پلانەن کە دانرابوو بە لای ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوا-وە" .
ئەسپەر، بە بێ ئەوەی ھیچ زانیارییەک بدات لەسەر ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە سووریا دەکشێنەوە ، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان نایانەوێ سەرجەم سەربازەکانیان کە ژمارەیان ھەزار کەسە بە تەواوەتی سووریا بە جێبھێڵن.
سەبارەت بە کات و شێوازی کشانەوەی سەربازەکانیان لە ناوچەکەدا، مارک ئەسپەر،گوتی:"تابکرێت لە زووترین کاتدا و بە پارێزراوترین شێواز پرۆسەکە دەستپێدەکەین".