Behlül Çetinkaya
13 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2020
ئیسلام ئاباد - AA
له هەرێمی به‌لوچستان باشووری رۆژئاوای پاكستان، به‌هۆی بارینی به‌فر كه چڕترین بارینی به‌فره له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا له‌و وڵاته، 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵی میدیای نیشتمانی پاكستان، به‌هۆی چڕی به‌فر بارینه‌كه‌وه ئاستی به‌فر زۆر سه‌روو ئاستی ئاسایی تێپه‌راندووه.
نووسینگه‌ی كه‌شناسی پاكستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاستی به‌فر له ویلایه‌ته‌كه‌دا، 50 سانتیمەتر بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و به‌فربارینه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووه‌وه گه‌یشتووه‌ته 1،4 مه‌تر.
له فڕۆكه‌خانه‌ی كویتای پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شت هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه یان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی دیكه كراون.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌هۆی داخرانی رێگاوبانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونه‌وه گیریان خواردبوو به ئۆتۆمبێل و هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازیی رزگاركران.
- رووخانی سه‌ربانه‌كان به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه
هاوكات به‌هۆی ئه‌و به‌فر بارینه‌وه داڕووخان له ژماره‌یه‌كی زۆر له بیناكانی هەرێمەكه روویدا و له ناوچه‌ی شاهابزا خانوویه‌كی قوڕ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فرێكی زۆر له سه‌ربانه‌كه‌ی داڕووخا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كه سیانیان منداڵبوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ناوچه‌ی كیلی لوقمان له سنووری ئه‌فغانستان له میانی مه‌ڕاسیمی ماره‌كردندا سه‌ربانی خانوویه‌ك داڕووخا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی كیلی چوكاڵ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر سه‌ربانی خانوویه‌ك رووخا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
ئازمات حه‌یات خان، به‌رپرس له نووسینگه‌ی كه‌شناسی باسی له‌وه كرد كه تا مانگی نیسان بارینی به‌فر به‌رده‌وام ده‌بێت و هۆشداریشیدا له زیادبوونی باران بارین.