سوپای ئه‌مریكا پشتیوانی ره‌وانه‌ی بنكه‌كانی كرد له سووریا
- سوپای ئه‌مریكا كاروانێك پشتیوانی ره‌وانه‌ی بنكه‌كانی كرد له كێڵگه‌كانی نه‌وت له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
Haseke
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای ئه‌مریكا پێداویستی لۆجستی سه‌ربازیی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ره‌وانه‌ی بنكه‌كانی كرد له كێڵگه‌كانی نه‌وت له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
شه‌وی رابردوو له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌لوه‌لید له سنووری عێراق-سووریا، كاروانێك كه پێكهاتبوو له 120 بارهه‌ڵگر چووه خاكی سووریاوه و له رێگه‌ی حه‌سه‌كه-دێرازۆر به‌ره‌و بنكه‌كانی ئه‌مریكا چوو.
له كاروانه‌كه‌دا چوار ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 50 پیك ئاپ، بارهه‌ڵگری سه‌رداپۆشراو و ژماره‌یه‌كی زۆر تانكه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌بوو.
دوای ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی توركیا، ئه‌مریكا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا و سه‌دان بارهه‌ڵگر پشتیوانی بۆ ره‌وانه كردووه.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له پارێزگاكانی حه‌سه‌كه، ره‌ققه و دێرازۆر كه له‌ژێر ده‌سەڵاتی یه‌په‌گه‌دان له سووریا، تێكڕا 11 بنكه و خاڵی سه‌ربازیی هه‌یه.
فه‌رمانده ئه‌مریكییه‌كان له 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا له دێرازۆر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنی نه‌كشانه‌وه‌یان پێدان له ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له 23ی تشرینی دووه‌مدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سووریایان كۆنترۆڵكردووه و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیی ئه‌مریكا لێی ده‌مێننه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن