Emre Gürkan Abay,Ali Cura,Dmıtrı Chırcıu
13 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2020
مۆسكۆ - AA
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو له‌باره‌ی لیبیا ده‌ستیپێكرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له میوانخانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گفتوگۆده‌كرێت له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی و سه‌قامگیری له لیبیادا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا، فایز سه‌راج و خه‌لیفه حه‌فتەر سازبكرێت. هاوكات سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان باس له ئه‌گه‌ری واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له هەشتی كانوونی دووه‌مدا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانییدا داوایان له هه‌موو لایه‌نه‌كانی لیبیا كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست.
ئاگربه‌سته‌كه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فتەر-ه‌وه په‌سه‌ندكرا كه له لیبیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی ئه‌و وڵاته له شه‌ڕدایه له 12ی كانوونی دووه‌مدا چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.