جيهان

وەزیری دەرەوەی تورکیا پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ-ی لەبارەی غەززە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە و قەتەر و ئوردن تاوتوێ کرد

Can Efesoy, Baybars Can  | 30.09.2025 - نوێکردنەوە : 01.10.2025
وەزیری دەرەوەی تورکیا پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ-ی لەبارەی غەززە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە و قەتەر و ئوردن تاوتوێ کرد

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنییدا، ئەو پلانەی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە، ڕایگەیاندووە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی تاوتوێ کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەستی کەوتوون، ھاکان فیدان زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی و ئەیمەن سەفەدی، ئەنجامداوە.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەیشدا کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەو پلانەی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە، ڕایگەیاندووە تاوتوێ کراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın