جيهان

وەزیری جەنگی ئەمریکا: "ئامادەین فەرمانەکانی ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە جێبەجێ بکەین"

وەزیری جەنگی ئەمریکا، پیت ھێگسێس ڕایگەیاند ئەگەر ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران شکستیان ھێنا، ئەوە بژاردەی سەربازیی لەسەر مێزی گفتوگۆ، بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

Hakan Çopur, Muhammed Kılıç  | 30.01.2026 - نوێکردنەوە : 30.01.2026
وەزیری جەنگی ئەمریکا: "ئامادەین فەرمانەکانی ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە جێبەجێ بکەین"

Washington DC

واشنتنۆن ــ AA

وەزیری جەنگی ئەمریکا، پیت ھێگسێس ڕایگەیاند کە ئامادەن فەرمانەکانی سەرۆکی وڵاتەکەیان، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە جێبەجێ بکەن.

پیت ھێگسێس لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەمریکا کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، رەخنەی توندی لە ئێران گرت و گوتی: "دڵنیابن کە لەئێستادا ھەموو بژاردەکان پێشکەش بە ئێران کراون بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، نابێت چی دیکە ئێران ھەوڵی بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی بدات".

گوتیشی: "ئامادەین فەرمانەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە جێبەجێ بکەین".

ڕاشیگەیاند، ئەگەر ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران شکستیان ھێنا، ئەوە بژاردەی سەربازیی لەسەر مێزی گفتوگۆ، بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە کە ھەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران، ئەنجامی دەدەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın