جيهان

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کرد

Hakan Çopur  | 30.01.2026 - نوێکردنەوە : 30.01.2026
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کرد

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڵاوی کردەوە، پێویستە ئێران سەبارەت بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی و نەکردنە ئامانجی خۆپیشاندەران هەنگاوێک بنێت و، گوتی: "لە ئێستادا کەشتی زۆر گەورە و زۆر بەهێزمان بەرەو ئێران لە ڕێدایە. زۆر باش دەبوو ئەگەر ناچار نەبووینایە بەکاریان بهێنین".

لە کاتی چوونی بۆ ڕێوڕەسمی نمایش کردنی فیلمی "Melania" کە بۆ هاوسەرەکەی بەرهەمهێندراوە، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ دیدارێکی لەگەڵ ئێراندا هەبووە یان پلانی بۆ داناوە؟ ترەمپ گوتی: "دیدارم ئەنجام داوە و پلانیش بۆ دیدار دادەنێم".

ترەمپ هۆشداریی دا بە حکوومەتی تاران و، گوتی: "لە ئێستادا کەشتی زۆر گەورە و زۆر بەهێزمان بەرەو ئێران لە ڕێدایە. زۆر باش دەبوو ئەگەر ناچار نەبووینایە بەکاریان بهێنین".

گوتیشی: "دوو شتم پێ گوتن؛ یەکەم چەکی ئەتۆمی نابێت، دووهەم کوشتنی خۆپیشاندەران ڕابگرن. هەزاران کەس دەکوژن. دوو هەفتە پێش ئێستا ڕێگرییم کرد لە جێبەجێ کردنی ٨٣٧ سزای لەسێدارەدان، بەڵام ئێستا پێویستە ئەوان هەنگاوێک بنێن".

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پلانی بەریتانیا بۆ ئەنجامدانی ھاریکاریی نوێ لەگەڵ چین، ڕایگەیاند: "ئەنجامدانی ئەمە بۆ ئەوان زۆر مەترسیدارە. لەوەش مەترسیدارتر بۆ کەنەدایە کە بازرگانی لەگەڵ چین بکات. کەنەدا لە ئێستادا دۆخی باش نییە".

ترەمپ بانگەشەی ئەوەشی کرد کوبا دەوڵەتێکی سەرنەکەوتووە و، ڕایگەیاند: "دەبێت هەست بە ناخۆشی بکەن بۆ کوبا. کوبا مامەڵەیەکی زۆر خراپ لەگەڵ گەلی خۆی دەکات. هەوڵ نادەم کوبا بخنکێنم، بەڵام ئەگەری زۆرە هەر خۆیان نەتوانن بمێنن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın