جيهان

"ئەمریکا کەشتییەکی دیکەی تێکشکێنەری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد"

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە واشنتۆن کەشتییەکی دیکەی تێکشکێنەری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە.

Emirhan Demir, Mohammad Kara Maryam  | 30.01.2026 - نوێکردنەوە : 30.01.2026
"ئەمریکا کەشتییەکی دیکەی تێکشکێنەری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

تۆڕی "CBC NEWS" بڵاویکردەوە کە واشنتۆن بەجێگیرکردنی کەشتییەکی دیکەی تێکشکێنەر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھێزی دەریایی خۆی لە ناوچەکە پتەوترکردووە.

تۆڕەکە لە فەرماندەیەکی ھێزی دەریایی ئەمریکای گواستووەکە کە کەشتی تێکشکێنەر" USS Delbert D. Black" گەیشتووەتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لە ناو ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکاند لەگەڵ سێ کەشتی جەنگی و کەشتی فڕۆکەھەڵگری "USS Abraham Lincoln، جێگیرکراوە.

ھەروەھا تۆڕی "CBC NEWS" لە ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکای گواستووەتەوە کە وڵاتانی ناوچەکە لەنێویاندا، تورکیا ھەوڵ دەدەن دەرفەتێک بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی دیپلۆماسی لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا بڕەخسێنن.

لە ٢٦ی ئەم مانگە سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە کەشتی فڕۆکەھەڵگری "USS Abraham Lincoln"یان بۆ پاڵپشتیکردنی لە ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمیی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın