تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی خاڵی بەریەککەوتنی سوپای سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگەی لە حەسەکە تۆمار کرد
Haseke
حەسەکە - AA
دوای ئەو ئاگربەستەی لە ٢٤ی کانوونی دووەم لە نێوان سوپای سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە ئەنجامدرا، چاوەڕوانییەکی پڕ لە گرژی لە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕ بەردەوامە.
لە کاتێکدا دانوستانی نێوان لایەنەکاندا بەردەوامە، کاتژمێر ٢٣:٠٠ی هەشتی شوبات ئاگربەستە ١٥ ڕۆژییەکە کۆتایی دێت.

تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، دیمەنی خاڵی بەریەککەوتنی نێوان سوپای سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگەی لە هێڵی بەرەی حەسەکە تۆمار کرد، کە تیایدا چاوەڕوانییەکی پڕ لە گرژیی بووەتە جێی سەرنج.
لە نزیک گوندی عەفیشوک کە نزیکەی ١٢ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری حەسەکەوە دوورە، لە مەودای ٤-٥ کیلۆمەتری خاڵەکانی پشکنینی سەربازانی سووریا، سەنگەرەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە هەن. لەم خاڵەدا ڕێگاکە بە بەربەست داخراوە.

لەو ناوچەیەدا کە ژمارەیەکی کەم هاووڵاتی دەژین و بژێویان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە. سەربازانی سووریا لەو خاڵە پشکنینانەی لە نێوان ناوچە نیشتەجێبووەکاندا دایانناوە، لە چاوەڕوانیدان.
هاوکات دەنگی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا، کە بەسەر ناوچەکەدا دەفڕن، دەبیسترێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
