کامێرای ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەی زیندانێكی لەژێر یاریگای ئەسوەد لە ڕەققە گرت
دوای ئەوەی پارێزگای ڕەققە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لە ژێر دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە ڕزگارکرا، کامێرای ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەی زیندانێك کە لەژێر یاریگای ئەسوەد لە پارێزگاکە دروست کرابوو، گرت.
Syria
ئیستانبوڵ ــ AA
کامێرای ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەی زیندانێك کە لەژێر یاریگای ئەسوەد لە پارێزگای ڕەققە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دروست کرابوو، گرت.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو چوونە ناو پارێزگای ڕەققەوە، دوای ئەوەی پارێزگاکە لە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لەژێر دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە، لەلایەن سوپای سووریاوە ڕزگارکرا.
کامێرای ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەی تۆڕێکی تونێل و زیندانێك کە لەژێر یاریگای ئەسوەد لە پارێزگای ڕەققە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دروست کرابوون، گرت.
لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکاندا ئەوە نیشان دەدرێن کە ژمارەیەکی زۆر لە تونێل و ژوور لە ژێر یاریگای ئەسوەد لە ڕەققە دروست کراون کە وەک زیندان بەکارھێنراون.
