ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئاسمانەوە وێنەی ئەو مەدەنییانەی گرت کە دێر حافر جێدەهێڵن
Halab
حەلەب - AA
سەرەڕای ڕێگرییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە لە سووریا، سەدان خێزان لە ڕێگا لاوەکییەکان و کێڵگەکانەوە دێرحافریان جێهێشتووە.
ئەو هاووڵاتیيە مەدەنییانەی گەیشتنە ناوچە ئارامەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی دیمەشق، لەلایەن سوپای سووریا و تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە پێشوازییان لێکرا و، تیمەکان لەگەڵ تۆمار کردنی ناوەکانیان، هاوکاریی مرۆییان بەسەردا دابەش کردن.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو ھاووڵاتییە مەدەنییانە و ئۆتۆمبێلانەی تۆمارکرد کە گەیشتوونەتە ناوچە ئارامەکان.
ئەوەشی بەدیکرا کە زۆربەی ئەو هاووڵاتیانە ژن و منداڵن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
