جيهان

ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو شارەی ژێرزەوی گرت کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە لە ناحیەی سڕین دروستی کردووە

Ömer Koparan, Mustafa Deveci, Hamdi Yıldız  | 28.01.2026 - نوێکردنەوە : 28.01.2026
ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو شارەی ژێرزەوی گرت کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە لە ناحیەی سڕین دروستی کردووە

Ankara

حەلەب - AA

لە ناحیەی سڕین سەربە ناوچەی عەین ئەلعەرەب (کۆبانێ) ، لە ژێر چیایەک شارێکی ژێرزەوی سێ نهۆمی کە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگەوە دروست کراوە و بە چەندین تونێل بەیەکەوە بەستراوەتەوە، دۆزرایەوە.

ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو شارەی ژێر زەوی وێنەگرت، کە یەپەگە لە ناحیەی سڕین دروستی کردووە.

دوای ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر ناوچەکە و ڕزگارکردنی لە دەست یەپەگە، سوپای سووریا ئەو تۆڕە تونێلەی دۆزیەوە کە لە ژێر چیایەکی ناحیەی سڕین دروست کراوە.

لە ناو ئەو تونێلانەدا کە بەیەکەوە بەستراونەتەوە و بە سێ نهۆم دروست کراون، دەست بەسەر بڕێکی زۆر تەقەمەنی و بەڵگەنامەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەدا گیرا.

ئەوەی بووەتە جێی سەرنج هەندێک شوێنی تونێلەکان هاوشێوەی شارێکی ژێرزەوین و، بە ئاسانی ئۆتۆمبێل یان بارهەڵگر دەتوانن بچنە ناویەوە.

لە ناو تونێلەکەدا تۆڕی کارەبا و ئاو هەیە و، لە هەندێک بەشی ئەو تونێلانەی بەیەکەوە بەستراونەتەوە، دەرگای زرێپۆش جێگیر کراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın