جيهان

سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران عێراقچی سەردانی تورکیا دەکات

Büşranur Keskinkılıç  | 29.01.2026 - نوێکردنەوە : 29.01.2026
سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران عێراقچی سەردانی تورکیا دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی، بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسە هەرێمیی و دووقۆڵییەکان، سبەی سەردانی تورکیا دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت هاکان فیدان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ عێراقچی جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێران بکاتەوە بۆ ئاسایشی ناوچەکە. هەروەها ئیرادەی تورکیا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان نیشان بدات و داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان بکات بۆ گەیاندنی قەبارەی بازرگانیی نێوانیان بۆ ٣٠ ملیار دۆلار.

پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا فیدان داوای بەهێزکردنی هاریکارییەکان بکات لە بوارەکانی وزە و بازرگانیی سەر سنوور. ئاماژە بەوە بکات کە تورکیا لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی ئێران دەکات و ئاسایشی ئەو وڵاتە بە گرنگ دەزانێت. جارێکی دیکە دژایەتیی تورکیا بۆ هەر هێرشێکی سەربازی دژی ئێران دووپات دەکاتەوە و ئامادەیی تورکیا بۆ چارەسەر کردنی گرژییەکان بە دیالۆگ نیشان دەدات.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت فیدان پشتیوانی تورکیا بۆ چارەسەری ئاشتییانەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران نیشان بدات و، تیشک بخاتە سەر ڕۆڵی خراپی پژاک لە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ئێران و جەخت بکاتەوە کە لەپێناو ئاسایشی ئێراندا پێویستە پژاک بەتەواوی لەچالاکی بخرێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، جەخت لەسەر پێویستی گەیاندنی بەردەوامی هاوکارییەکان بۆ غەززە و دەستپێکردنی بنیاتنانەوەی ناوچەکە دەکات بۆ ئەوەی فەڵەستینییەکان لە زێدی خۆیان بمێننەوە. داوای هاودەنگیی و هاریکاریی وڵاتانی ناوچەکە دەکات دژی ئەو کارانەی ئیسرائیل کە سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدەن.

هاوکات پێشبینی دەکرێت وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان جەخت لەسەر گرنگی سەقامگیریی سووریا بۆ ناوچەکە بکاتەوە و، داوای جێبەجێ کردنی تەواوەتی ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوون بکات، هەروەها باس لە پێویستی پاراستنی ئاگربەست بکات بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک لە پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعشدا دروست نەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın