وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و قەتەر لە دۆحە کۆبوونەوە
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لووتکەی نائاسایی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی لە دۆحە، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کۆبووەوە.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " social In" ئاماژەی بەوەداوە، ھاکان فیدان کە ئێستا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی نائاسایی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی لە دۆحەیە، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کۆبووەتەوە.
وەزارەتەکە، وردەکاری زیاتری لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، نەخستووەتەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، لووتکەی نائاسایی ھاوبەشی ڕێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی-کۆمکاری عەرەبی لە دۆحە بەڕێوەدەچێت کە لە میانیدا ھێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر دۆحە تاوتوێ دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممەی ھەفتەی ڕابردوو، ئیسرائیل ھێرشی کردە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە دۆحە پایتەختی قەتەر.