فواد حوسێن بەشداری دانیشتنی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەر دەکات

Arbil
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حوسێن بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەزیری دەرەوە فواد حوسێن، نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات لە دانیشتنی نائاسایی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی و هەروەها رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کە بڕیارە لە قەتەر ساز بدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، "فواد حوسێن بەشداری لەو دانیشتنە نائاساییە دەکات کە مەبەست لێ تاوتوێکردنی هێرش بۆ سەر وڵاتی برا قەتەر و ڕاوێژکردنە بۆ دەربڕینی هەڵوێستێکی هاوبەشی ئەو وڵاتانە".